به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 172 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 25 هەزار و 394 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 3204 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 443 هەزار و 86 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 372 هەزار و 51 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە